قه‌یرانی ژینگه‌یی کوردوستان و سووتانی دارستانه‌کان
عەلی دڵاوێز.له هاوین و به‌هاری ئه‌مساڵدا ژینگه‌ی کوردوستان روبه‌ڕوی چه‌ندین قه‌یرانی سووتان له ناوچون بوه‌ته‌وه. ئاورکهوتنهوه و سووتانی دارستان و لێره‌واره‌کان هه‌واڵی سه‌ره‌کی و ناخۆشی ئه‌مرۆی ناوچه کوردنشینه‌کانه.
به پێ هه‌واڵ و زانیارییه‌کان ئه‌م ناوچانه‌ی کوردوستان روبه‌ڕوی قه‌یرانی سووتاونی گه‌وره و مه‌ترسیدار بوونه‌ته‌وه:
- دارستانه‌کانی زاگرۆس له ئیلام که به دوای چه‌ندین ساڵ قه‌یرانی وشکه ساڵی و ژینگه‌یی رویداوه. پانتایی و به‌رینایی ئه‌م سووتانه له سی ساڵی رابوردودا که‌م وێنه بووه
- دارستانه‌کانی ده‌وروبه‌ری مه‌ریوان و سه‌وڵاوا که به پێ زانیاری ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیا زۆرتر له ۵۰ جار سووتان له سێ مانگدا تومارکراوه.
- دارستانه‌کانی ده‌وروبه‌ری بانه که بێ وێنه بووه
- سوتانی دارستانه‌کانی ده‌وروبه‌ری سه‌رده‌شت و مه‌هاباد
- سوتانی ژینگه و لێره‌واره‌کانی کێوی ئاویه‌ری سنه له مانگی رابوردودا
ژینگه‌ی کوردوستان به تاییبه‌ت دارستانه‌کانی زاگرۆس و دارستانه‌کانی هێڵی سردشت – بانه- مه‌ریوان یه‌کێک له ده‌گمه‌ن پێکهاته سروشتی ژینگه‌ییه‌کانی ئێران و ته‌واوی کوردوستانه. بێگومان ژینگه (ئاو، خاک، دارستان) یه‌کێک له توانا سروشتی و ئابووریه‌کانی هه‌ر ناوچه‌یه‌که که ده‌بێت بۆ گه‌شه‌ی سه‌قامگیر و به‌رده‌وام که‌ڵکی لێوه‌ربگیرێت و پارێزگاری بکرێت. به داخه‌وه له کوردوستان له به‌ر نه‌بوونی پلان و گه‌ڵاڵه‌یه‌کی درێژماوه و باش له لایه‌ن ده‌وڵه‌ت و که‌رتی تاییبه‌ت، ژینگه نه‌یتوانیوه له خزمه‌ت گه‌شه‌ی ئابووری و هه‌مه لایه‌نه‌دا بێت. له ئێستادا باشترین که‌ڵکوه‌رگرتن له ژینگه‌ی کوردوستان – به ڕچاو کردنی پاراستنی هه‌مه لایه‌نه‌ی ژینگه- گه‌شه‌ی که‌رتی گه‌شت و گوزارییه. بابه‌تی رۆڵی سروشت و ژینگه له ئاستی گه‌شه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری ناوچه کوردوستانییه‌کان لای کارناسان و ده‌وڵه‌تیش زۆر ئاشکرایه.
به ته‌واوی که‌م وکوڕی و نه‌بوونی گه‌ڵاڵه‌گه‌لێک بۆ پاراستن و که‌ڵک وه‌رگرتن له ژینگه‌ی کوردوستان، سووتان و له ناوچوونی دارستانه‌کان له‌م ساڵانه‌دا قه‌یرانێکی گه‌وره‌ی ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی لێکه‌وتوه‌تۆ. راسته که گۆڕانی که‌ش و هه‌وا له جیهان له چه‌ن ده‌یه‌ی رابوردو – وه‌ک ئاکامێکی ناحه‌زی که‌لتوری سه‌رمایه‌داری- بوه‌ته هۆی وشکه ساڵی و ئاورکهوتنهوه و قه‌یرانه ژینگه‌گه‌یه‌کانی دیکه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی که رۆڵی مرۆڤ و ده‌وڵه‌تان له جیهاندا بۆ دروست بوونی ئه‌م قه‌یرانانه‌ی لێکه‌وتوه‌تۆ، له پاڵ ئه‌وه پلان و به‌رنامه‌ی باش و درێژماوه له ناوچه جۆراوجۆره‌کانی جیهان بۆ پاراستن ژینگه‌یش بوه‌ته یه‌کێک له ئه‌نجامه‌کانی ده‌ستێوه‌ردانی مرۆڤ و ده‌وڵه‌تان.
ئه‌وه‌ی له وڵاتی ئێمه له مه‌ر قه‌یرانی ژینگه و سروشت زۆر به‌رچاوه ئه‌وه‌یه:
- ده‌وڵه‌ت و رێکخراوه پێوه‌ندیداره‌کان هێشتا به راگه‌یاندن و کرده‌وه وه‌ها قه‌یرانێکیان به بایه‌خی ته‌واو نه‌زانیوه و نه‌یانتوانیوه پێشبینی وه‌ها قه‌یرانێک بکه‌ن.
- ده‌وڵه‌ت و هێزی به‌رێوه‌به‌ری هێشتا گه‌ڵاڵه‌یه‌کی چروپڕ بۆ چۆنیه‌تی و پاراستنی گشتی ژینگه‌ی کوردوستانیان نییه.
- لاوازی به‌رێوه‌به‌ری و ماڵی دام و ده‌زگای ئیداری له کونترول کردنی قه‌یرانی ژینگه‌یی
- لاوازی فه‌رهه‌نگ و کولتوری پاراستن و که‌ڵک وه‌رگرتن خه‌ڵکی شار و لادێ به رچاوی سه‌روه‌ری به‌رژه‌وه‌ندی تاک و بنه‌ماڵه به سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و کۆمه‌ڵگادا.
- وشیار نه‌بوونه‌وی گشتی و به عامی تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگا له مه‌ر هه‌ستیاری قه‌یرانه‌کانی ژینگه‌یی (که‌م ئاوی و که‌ڵک وه‌رگرتنی زۆر له ئاو، هه‌ست نه‌کردن به پاک و خاوێنی سروشت ، …)
تێبینه‌کی به‌رچاو له مه‌ر پاراستنی ژینگه، رۆڵی به‌رچاوی ناوه‌ند و ئه‌نجوومه‌نه مه‌ده‌نییه‌کانه له پاراستن ژینگه و کونترۆڵی قه‌یرانی ژینگه‌ییه‌کانی کوردوستان. ئه‌م ئه‌نجوومه‌نانه به ئیمکانیات و توانای ماڵی و به‌رێوه‌به‌ری و راگه‌یاندنی که‌م بۆ پاراستنی فه‌هه‌نگی و کرده‌وه‌یی، توانیویانه رۆڵی باش و نه‌ته‌وه‌ییانه بگێرن و قه‌یرانه ژینگه‌ییه‌کان بگه‌یه‌ننه ئاستی کۆمه‌ڵگای ناوخۆ و جیهانی. ئه‌نجوومه‌ن و ناوه‌نده ژینگه‌یی و مه‌ده‌نییه‌کانی کوردوستان به چالاکی هه‌مه لایه‌نه‌ی فه‌رهه‌نگی و کۆمه‌ڵایه‌تی و به‌رێوه‌به‌ری کۆنترۆڵی قه‌یرانه‌کان، توانیویانه ببنه پار‌ێزه‌ری راسته‌قینه و کرده‌وه‌یی ژینگه‌ی کوردوستان. به ته‌واوی چالاکی مه‌ده‌نیانه‌ی ئه‌م ئه‌نجومه‌نانه بۆ به‌ڕێوه‌بردنی کاره‌کانیان له لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه یارمه‌تی ئه‌وتۆ نادرێن و هه‌ندێ جار ده‌که‌ونه ژێر زه‌خت و گوشاری باری ئه‌منی و سیاسی وڵات.
ئه‌وی که ئاشکرا و حاشاهه‌ڵنه‌گره رۆڵی ده‌وڵه‌ت و دام و ده‌زگای به‌رێوه‌به‌ری ده‌وڵه‌ت له پاراستن و کونترۆڵی قه‌یرانه ژینگه‌ییه‌کانی کوردوستان زۆر لاوازه. به تاییبه‌ت له کونترۆلی سووتانی دارستانه‌کانی ئه‌م چه‌ن ساڵه‌ی کوردوستان، ئیمکانات و توانایی زه‌به‌لاحی ده‌وڵه‌ت له خزمه‌تی پاراستنی شیاوی ژینگه‌دا نه‌بووه. به پێ ته‌واوی ئایدۆلۆژی و فه‌لسه‌فه‌ی سیاسی له جیهان له مه‌ر بوونی ده‌وڵه‌ت، ئه‌رکی سه‌ره‌کی ده‌وڵه‌ت دابین کردن و پاراستنی ئه‌منیه‌تی کۆمه‌ڵگا و تاکه‌کانیه‌تی. له‌م بواره‌دا یه‌کێک له ئه‌رکه گرنگه‌کانی دام و ده‌زگای ده‌وڵه‌تی پاراستنی ژینگه و کونترۆڵی ئه‌و قه‌یرانانه‌یه که ئه‌منیه‌تی ئابوری و کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه.
له کوردوستان به فه‌رمی دو ئیداره‌ی حکومی، وه‌ک ئیداره‌ی سه‌رچاوه سروشتییه‌کان (منابع طبیعی) و رێکخراوی ژینگه (سازمان محیط زیست)، ئه‌رکی که‌ڵک وه‌رگرتن و پاراستنی ژینگه و دارستانیان پێ سپێردراوه. ئه‌م ئیدارانه له شاره‌کاندا به بوونی چوار، پێنچ کارمه‌ند و توانایی ماڵی و لۆجستیکی زۆر لاواز، نه‌یانتوانیوه روبه‌روی قه‌یرانه‌کانی ژینگه‌یی ببنه‌وه. لاوازییه‌کانی دام و ده‌زگای ئیداری ده‌وڵه‌تی له بواری ژینگه بریتین له:
- نه‌بوونی پرۆژه و گه‌ڵاڵه‌یه‌ک بۆ سیاسه‌تی ژینگه‌یی کوردوستان (که‌ڵک وه‌رگرتن، گه‌شه‌ی ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی سه‌قامگیر، پاراستنی ژینگه)
- نه‌بوونی هێزی پسپۆر بۆ لێکۆڵینه‌وه‌ی هه‌مه‌لایه‌نه له سه‌ر ژینگه‌ی کوردوستان (له بواری ئاو، خاک، دارستان)
- نه‌بوونی بودجه‌ی پێویست و باری ماڵی زۆر لاواز له پاراستنی ژینگه
- نه‌بوونی هێزی کاری لێهاتوو و پسپۆر له بواری کونترۆڵی قه‌یرانه‌کانی وه‌ک سوتانی دارستانه‌کان
- نه‌بوونی که‌ره‌سته‌ی پێویستی پاراستن وه‌ک چه‌ندین ده‌زگای ماشینی تاییبه‌ت و باڵه‌فری ئاور کوژێنه‌وه
**********************************************
ئه‌وه‌ی وه‌ک تێڕامانێکی مه‌یدانی له سه‌ر سوتان و تێکدانی ژینگه و به تاییبه‌ت دارستانه‌کانی مه‌ریوان له چه‌ن ساڵی رابوردودا رویداوه، ئه‌توانین باس له چه‌ن تێبیینی بکه‌ین:
- سووتان و له‌ناوبردنی هه‌ندێ له دارستانه‌کان له ناوچه لادێ نشینه‌کان له لایه‌ن خه‌ڵکه‌وه بۆ په‌ره‌پێدانی زه‌وی کشتوکاڵی و باخه‌کانی ئه‌و که‌سانه بووه. به داخه‌وه هه‌ر له مێژه ئه‌م راستییه ناله‌باره له فه‌رهه‌نگی لادێیی ئێمه‌دا به که‌م یان زۆر ده‌بینرێ. ئه‌و که‌سانه رچاوی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی کۆمه‌ڵگا ناکه‌ن و به ڕای ئه‌وان به‌رژه‌وه‌ندی تاک یان بنه‌ماڵه و عه‌شیره گرنگی زۆرتره. لای ئه‌وان چونکو دارستان و لێره‌واره‌کان موڵکی تاییبه‌تی که‌س نییه به مافی خۆیانی ده‌زانن که ئه‌و سه‌رچاوه سروشتیانه‌ی که په‌یوه‌ستن به زه‌وی و موڵکه تایبه‌تییه‌کانیان، به هه‌ر جۆرێک بیانه‌وێ که‌ڵکی لێوه‌رگرن و به حق الناسی نه‌زانن.
- سووتان و له ناوچوونی دارستانه‌کانی ده‌وروبه‌ر و په‌یوه‌ست به شار، زۆر جار له لایه‌ن که‌سانێکی مامه‌ڵه‌چی و بازرگانی زه‌وی و ماڵ ئه‌نجامدراوه. ئه‌وان به‌و په‌ڕی نه‌ترسییه‌وه له ساڵانی رابوردو دارستانه‌کانی نزیک شاری مه‌ریوانیان ده‌سووتان یان له ناویان ده‌برد بۆ ئه‌وه‌ی ببێ به زه‌وی و بیانفرۆشن و بازرگانی پێوه بکه‌ن (ئه‌مانه به یاسا و فه‌ر‌میش به “زمین خوار” ناسراون) . ئه‌مانه که زۆربه‌یان که‌سانێکی ناسراوی کۆمه‌ڵگان له بێ سه‌ره‌و‌به‌ره‌یی و ناهه‌ماهه‌نگی ئیداره جۆراوجۆره‌کان و شاره‌وانی و هه‌ر وه‌ها گه‌نده‌ڵی، بۆ قازانجی میلیاردی خۆیان که‌ڵکیان وه‌رده‌گرت. زۆربه‌یان به فه‌رمی شوێن پێان ده‌رنه‌ده‌که‌وت و هیچ کات روبه‌ڕوی یاسا و دادگا نه‌بوونه‌وه.
- سووتان و له ناوچوونی هه‌ندێ له دارستانه‌کانی نزیک شوێنه ئه‌منی و سه‌ربازییه‌کان. به هۆی شه‌ری ئێران – عێراقه‌وه و هه‌ر وه‌ها چالاکی چه‌کداری حیزبه سیاسیه‌کانی دژ به حکومه‌ت، هه‌ر له مێژه‌وه ناوچه‌کانی مه‌ریوان جێگای شه‌ر و دروست کردنی بنکه و پایه‌گای جۆراوجۆر به مه‌به‌ستی دابین کردنی ئه‌منیه‌تی وڵات بووه. ئه‌مه بووه به هۆی که‌ڵک وه‌رگرتنی خراپ له سه‌رچاوه سروشتییه‌کان و ئه‌نجامه‌که‌یشی سووتان و له‌ناوبردنی دارستانه‌کان ئه‌و ناوچانه بوو.
- سووتان و له ناوچوونی دارستانه‌کانی مه‌ریوان و سه‌وڵاوا به هۆی گومان له ده‌ستێوه‌ردانی هه‌ندێ که‌س و لایه‌نی ناسراو و نه‌ناسراوی دژی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی کوردوستان. هه‌ر وه‌ها گومان له سووتان و له‌ناوبردنی هه‌ندێ دارستانه‌کان که به هۆی به‌های مادی نزیک شار و لادێکان و ناوچه‌کانی هێڵی سنووری نین، به ئه‌نقه‌ستی ئه‌و که‌س و لایه‌نانه.
سەرچاوە: ماڵپەڕی ڕۆنان
- ۹۴/۰۵/۱۲